نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای پارتی لاهوور جه‌نگی له‌ڕێگه‌ی جنێودانه‌وه‌ دزی و خیانه‌ته‌كانی ده‌شارێته‌وه‌

به‌رپرسێكی باڵای پارتی لاهوور جه‌نگی له‌ڕێگه‌ی جنێودانه‌وه‌ دزی و خیانه‌ته‌كانی ده‌شارێته‌وه‌

ئه‌و تاقمه‌ خۆفرۆش و خیانه‌تكاره‌ی‌ یه‌كێتی‌ كه‌ لاهوور جه‌نگی‌ سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات، به‌رده‌وامن له‌ جنێودان به‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌، هه‌موو مه‌به‌ستێكیشیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یاسا نه‌مێنێت و به‌ ئاره‌زووی‌ خۆیان تاوان ئه‌نجام بده‌ن.

فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ “وشه‌”ی‌ راگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی‌ له‌لایه‌ن گرووپێكی‌ ناو یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر دادگا و ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌، پێوه‌ندی‌ به‌ ناته‌بایی سیاسییه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌كاتێكدا پێویست بوو هه‌مووان رێز له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ بگرن.

دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ئاراسته‌یه‌كی‌ خراپه‌ و كه‌س لێی‌ سوودمه‌ند نابێت، كه‌ هه‌موو پیرۆزییه‌ك پێشێل بكرێ‌ و له‌كه‌دار بكرێ‌، ئێسته‌ “ئه‌و جنێو فرۆشتن و تۆمه‌تباركردنه‌ی‌ له‌ كوردستان هه‌یه‌، هیچ كات نه‌بووه‌”.

به‌شاره‌تی‌ سه‌رنجی‌ خسته‌سه‌ر سیخوڕه‌كانی‌ بادینان كه‌ ئێسته‌ گیراون و دادگا بڕیاری‌ له‌باره‌یه‌وه‌ داون، به‌ڵام یه‌كێتی‌ ده‌یه‌وێ‌ له‌پێناو قاچاخچێتی‌ و گه‌نده‌ڵی‌ یاسا نه‌مێنێت و ئه‌و ده‌ڵێ‌، ناكرێ كه‌سێك له‌سه‌ر تاوان بگیرێت و سزا بدرێت، خه‌ڵكانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ بابه‌ته‌كه‌ بزانن، ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و جنێو به‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكوومه‌ت بده‌ن.

وه‌ك دووپات له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و گرووپه‌ ده‌یكه‌ن، زیاتر ڕێخۆشكردنه‌ بۆ تاوان له‌ كوردستان.

تاقمه‌كه‌ی‌ خیانه‌تی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ر ماوه‌یه‌كه‌ به‌ ته‌واوی‌ په‌لاماری‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ ده‌ده‌ن، وه‌ك دوای‌ ئاشكرابوونی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ كوشتنی‌ قاسم سلێمانی‌ هه‌بووه‌، زیاتر كه‌وتنه‌ جێنودان بۆ ئه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌لاڕێدا ببه‌ن.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *