نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كەناڵێكی عێراقی رای دەگەیەنێت لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی ١٦ی ئۆكتۆبەری نێو یەكێتی لە كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسدا بەشدار بووە.

كەناڵێكی عێراقی رای دەگەیەنێت لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی ١٦ی ئۆكتۆبەری نێو یەكێتی لە كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسدا بەشدار بووە.

.

كەناڵی (وان نیوز)ی عێراقی لە میانی گەشتی هەواڵەكانی خۆیدا و لە كاتی گواستنەوەی ناوەڕۆكی راپۆرتەكەی ماڵپەڕی (یاهوو نیوز)ی ئەمریكی، وێنەیەكی بەكار هێناوە كە لەسەریدا نووسراوە (بە ڕۆژ هاوپەیمانی ئێران و بە شەویش هاوپەیمانی واشنتۆنە، لاهوور جەنگی، قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس تیرۆر دەكات).

ئەوەی لە كەناڵە عێراقییەكەدا نووسراوە وەك ئاماژەیەكە بە رۆڵی كاریگەری دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئۆپەراسیۆنی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسدا هەروەك لە راپۆرتەكەی (یاهوو نیوز) ئاماژەی پێدراوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *