نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆئاڵا تاڵه‌بانی.. تۆ خۆت فرۆشتووه‌ به‌ شیعه‌ چه‌ پێوه‌ندیت به‌ سیخوڕه‌وه‌ هه‌یه‌

بۆئاڵا تاڵه‌بانی.. تۆ خۆت فرۆشتووه‌ به‌ شیعه‌ چه‌ پێوه‌ندیت به‌ سیخوڕه‌وه‌ هه‌یه‌

شوان زراری پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی وەڵامێكی توندی ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق داوەتەوە، لەسەر باسی سەركوتكردنی ئازادییەكان و دەڵێ تۆ ناسنامەی خۆت بە عەرەب فرۆشتووە چ باكت بەوەیە لە كوردستان سیخوڕیكردن بە ئازادی وەسف بكەیت.
شوان زراری پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند “با ئاڵا تاڵەبانی باسی ئازادی لە کوردستان نەكات، ئەو لەسەر لیستێکی عەرەبی خۆی کاندید کردووە، با بچێتە سەر كاری خۆی، ئەو شانازی بە فرۆشتنی کەرکووکەوە دەكات، چ باکی بەوە ھەیە چی بەسەر کوردستان دێت”.
دەشڵێ با کەسێک باسی کوردستان بکات کە خۆی و نەتەوەكەی نەفرۆشتبێت، ئەو گوتی کەرکووک گەڕایەوە باوەشی نیشتمان كاتێك لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیر كرا، ئازادی بە لای ئاڵا تاڵەبانیەوە بریتییە لە داگیرکردنی کوردستان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە.
پەرلەمانتارەكەی پارتی هەروەها بە ئاڵا تاڵەبانی دەڵێ “تۆ ناسنامەی خۆت فرۆشت، باکت بە گەنجێک چییە كە لە کوردستانەوە راھێنانی پێبکەن بۆ سیخوری”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *