نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی..له‌ناو حزبه‌كه‌مان پاشاگه‌ردانییه‌

به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی..له‌ناو حزبه‌كه‌مان پاشاگه‌ردانییه‌

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت كە لە نێو حزبەكەیاندا هێشتا كێشە ناوخۆییەكان چارەسەر نەكراوە و بگرە كۆنگرە زیاتری كردووە.

كوردەی هاشم جیهاز، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، لە نامەیەكدا كە لە میدیای سەر بە كۆسرەت رەسووڵدا بڵاو كراوەتەوە، نووسیویەتی: ”شێتان شێت دەبن دەچنە پیرمەنسوور، پیرمەنسوور شێت بێ دەیبەنە كوێ؟“. باسیشی لەوە كردووە كە لە كاری حزبەكەیدا ھەندێك ڕەنج دەدەن و ھەندێكیتر بەری بەرھەمەكەی دەچننەوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە كە دۆخی حزبەكەیان بۆ تەواوی كادیران و ئەندامانی یەكێتی جێی نیگەرانییە و ئەوان دەترسن بڕیارەكانی ئێستای یەكێتی زۆر تاكڕەوانە بێت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دانی بەوەدا ناوە كە ”دووبارە و دەبارە لەبەرچاوی یار و نەیار، بە ھەمووانمان گوت یەكێتی ھێشتا چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی نەكردووە و لە حاڵەتی پاشاگەردانییە“.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *