نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خانەنشینی ھەرێمی كوردستان: لەیاسای چاکسازیدا 7000 کەس مووچەیان ڕاگیراوە

خانەنشینی ھەرێمی كوردستان: لەیاسای چاکسازیدا 7000 کەس مووچەیان ڕاگیراوە

سەباح موخلیس، بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئێمە وەکو خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان، 14 بەڕێوەبەرایەتیمان لە سەرجەم ھەرێمی کوردستاندا ھەیە و داوامان لە سەرجەمیان کردووە کە ھەر کەسێک زیاتر لە مووچەیەکی ھەیە، رایبگرن، بۆیە ئەوان یەکلای دەکەنەوە کە کێ زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرێت و بڕیارە ئەوەی زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرێت رایبگرن، کە تاوەکو ئێستا حەوت ھەزار کەس مووچەیان راگیراوە، بەڵام ھێشتا ماوە و پێویستە ھەمووی کۆبکەینەوە، ئەوکات ئاماری دروست دیار دەبێت چەندە.

ده‌شڵێت: ئەو کەسانەی مووچەیان راگیراوە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆیان بکەن، بۆ ئەوەی بزانرێت ھۆکار چییە مووچەکەیان راگیراوە، کە نابێت لە مووچەیەک زیاتریان ھەبێت، چونکە ئەوانەی زیاتر لە مووچەیەکیان هەبێ، لە تۆماری بایۆمەتری دیار دەبێت، بۆیە پێویستە پشتگیری بێنن لە بایۆمەتریی ھەرێم بۆ سەلماندنی ئەوەی کە یەک مووچەیان ھەیە و ئەگەر زیاتر لە موچەیەکیش بوو، یەکێکیان دەبڕدرێت و تەنھا یەک مووچەیان پێ دەدرێت.

سەباح موخلیس، بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئەوەی بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتبێت، زیاتر بێت لە مووچەیەک، یەکێکیان راستەوخۆ دەبڕدرێت، چونکە لە یاسای چاکسازیدا نانبڕاوکردن نییە، بەڵام رێگەشیان پێ نادرێت دوو مووچە وەربگرن.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *