نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جگه‌ له‌ لاهوور جه‌نگی و پافڵ تاڵه‌بانی هیچ به‌رپرس و ئۆرگانێكی یه‌كێتی ئاگای له‌ ناوی كاندیده‌كان نییه‌

جگه‌ له‌ لاهوور جه‌نگی و پافڵ تاڵه‌بانی هیچ به‌رپرس و ئۆرگانێكی یه‌كێتی ئاگای له‌ ناوی كاندیده‌كان نییه‌

جگە لە باڤڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی، هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هیچ سەركردەیەكی دیكەی ئەو حیزبە ئاگاداری لیستی ناوی كاندیدەكانیان نین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

هەرچەندە ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە لەمیدیاكانەوە ناوی ژمارەیەك كاندیدی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بڵاودەكرێتەوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی تایبەتی یەكێتییەوە دەستكەوتوون، بۆ دیاریكردنی ناوی كاندیدانی ئەو حیزبە تەنها باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی سەرپەرشتی و یەكلایی دەكەنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هیچ سەركردەیەكی دیكەی یەكێتی و تەنانەت كارگێڕانی مەكتەبی سیاسیش نازانن كاندیدەكانی حیزبەكەیان كێن، هەر بەهۆی تەواونەبوونی لیستەكەشەوە تا شەوی رابردووش ناوەكانی ئەو حیزبە رادەستی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن نەكرابوون و ئاڵوگۆڕیان تێدا كراوە كە رۆژی شەممە دوا وادە بوو.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *