نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاكان: ڕێکاری یاسایی توند بەرانبەر بە سه‌رپێچیيه‌كانتان دەگرينه‌ به‌ر

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاكان: ڕێکاری یاسایی توند بەرانبەر بە سه‌رپێچیيه‌كانتان دەگرينه‌ به‌ر

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه‌ 2 ى 5 ى 2021 ، له‌راگه‌ێندراوێكدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێکی فەرمی لەبارەی پرسی ڕووماڵ و زەقکردنەوەی رووداوە توندوتیژییەکان كه‌واژووی  شێروان عولا خورشید بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە بە وەکالەتی لەسەرە و هاتووه‌: بە ئاماژە بەو رووداوە توندوتیژییە کۆمەڵایەتییانەی کە ناوبەناو لە هەرێمی کوردستاندا ڕوو دەدەن و لەلایەن بەشێک لە میدیاکانەوە دەکرێن بە مادەیەکی میدیایی بەرفراوان و بە شێوەیەک زەق دەکرێنەوە کە دەبن بە هاندەر بۆ برەودان بە ئاراستەی توندوتیژی لەنێو کۆمەڵگەدا.

 له‌به‌شێكی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌: پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەتیش بڕگەی سێیەمی مادەی سێیەمی ڕێنمایی ژمارە (1) ساڵی 2014ی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ماددەی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستاندا ئاگادارتان دەکەینەوە کە خۆتان بەدوور بگرن لەم شێوازە لە پەخشکردنی ئەو بڕگە و بەرنامانەی کە دەبنە هۆکاری تێکدانی باری دەروونیی خەڵک و شیرازەی خێزان، بە پێچەوانەوە بە پاڵپشت بە ڕێنمایی ئاماژەپێکراوی سەرەوە و گشت بڕیار و یاسا بەرکارەکانی تری پەیوەست بەم پرسە، ناچارین ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر بە کاناڵە سەرپێچیکارەکان بگرینە بەر.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *