نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: پارتی ڕایگه‌یاند به‌م زووانه‌ كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

به‌په‌له‌: پارتی ڕایگه‌یاند به‌م زووانه‌ كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

بەرپرسی لقی هەشتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بەمنزیكانە كەركووك دەگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان، ئەو خۆدزینەوەیەش لە جێبەجێكردنی دەستوور، عێراق بەرەو وێرانبوونی زیاتر دەبات.

عەلی عەونی بەرپرسی لقی هەشتی زاخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگەیاند، كەركووك بەمزووانە دەگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان ئەوەیش بەهۆی ئەو نائارامی و ناسەقامگیرییەی لە شارەكە هەیە.

بەرپرسی لقی هەشت دەڵێت، خۆدزینەوە لە جێبەجێكردنی دەستوور و مادەی 140، عێراق بەرەو وێرانیی زیاتر و بێ بڕوایی لە نێوان كوردستانیان و عێراقییەكان دەبات.

باسی لەوەشكرد، دۆخی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و… زۆر خراپ بووە و وای كردووە ئەو ڕاستییە لەبەرچاو بێت كە وێرانبوونێكی زۆر ڕووی لە عێراق كردووە.

ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوامبێت، دەبێ عێراق مەمنوون بێت ئێمە بگەڕێیینەوە شنگال و ناوچە كێشەلەسەرەكان.

ئەو گوتانەی عەلی عەونی لە كاتێكدایە دۆخی ناوچە كوردستانییەكان دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر، ناسەقامگیریی زۆری بەخۆیەوە دەبینێت و ڕۆژانە چەكدارانی داعش و گرووپە میلیشیاكان، پەلاماری هێزە تەناهییەكان و هاووڵاتییان دەدەن.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *