نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:مەسروور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەپەلە:مەسروور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى تیرۆرستانى داعش بۆ سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ بڵاو كرده‌وه‌.

ئمه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: “بە داخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری پردێ، چەند پێشمەرگەیەك شەهید و بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشیى خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەكان ڕادەگەیەنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم”.

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: “وەک چەندین جار دووپاتمان کردووەتەوە، داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمى كوردستان، کە سوود لەو بۆشاییە ئەمنییە وەردەگرێت، کە لەو سنوورانەدا هەن، بۆیە جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە، هەروەها بەردەوامبوونی ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و مانەوەیان لە عێراق بۆ ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بە گرنگ و پێویست دەزانین بۆ شکستپێهێنانی یەکجارەکی داعش و نەمانی هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *