
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 30ی نیسان ئهپرێلی 2021 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن کرد، بۆ کۆچی دوایی میر محەمەد بن تەڵاڵی مامی و نوێنەری تایبەتی شای ئوردن.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بە شا عەبدوڵلا و بنەماڵەی شانشین و حکومەتی ئوردن راگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، شا عەبدوڵڵا سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ پەیوەندی و هاوخەمی دەربڕینی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە