نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆ بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان نیشتیمان په‌روه‌ره‌كانی ناو یه‌كێتی خیانه‌تكار قبووڵناكه‌ن به‌سه‌رۆكیان و ده‌ڕۆنه‌ ناو پارتی

بۆ بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان نیشتیمان په‌روه‌ره‌كانی ناو یه‌كێتی خیانه‌تكار قبووڵناكه‌ن به‌سه‌رۆكیان و ده‌ڕۆنه‌ ناو پارتی

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەداتەوە و داوای لێ دەكات زۆر بە توندی دژی پارتی قسە نەكات“.

بڵێسە جەبار فەرمان، پەرلەمانتاری یەكێتی و كچی ئەو سەركردەیەی بە كوشتنی خەڵكی بێتاوان بە تەور بەناوبانگ بوو، لە نوێترین نووسینیدا تۆمەتێكی زۆری ئاراستەی ئەوانە كردووە كە بڕیار دەدەن لە ڕیزی پارتی دیموكراتی كوردستاندا خەبات بۆ سەربەخۆیی كوردستان بكەن.

لە بەرامبەردا جیهاد حوسێن، پەرلەمانتاری پارتی راگەیاند: ”خەڵكی كوردستان هەر چیەكی بوێت، داوای هەرچیەكیان كردبێت، ئەو تاقمەی كە بڵێسە كاریان بۆ دەكات، هەر بە خیانەت وەڵامیان داونەتەوە، ئەوان خواستیان هەرچی بووبێت، تاقمەكە هەر خەریكی قاچاخچێتی و خۆفرۆشی و كوشتن و رادەستكردنەوەی خەڵك بە نەیاران بوون، ئیتر چۆن خەڵك لە ڕیزەكانیاندا دەمێنێتەوە؟“.

جەختیشی كردەوە كە تاقمێك لە سلێمانی بەو تاوانانەی دەرهەق بە خەڵكی دەیكەن و بەو دەستدرێژییەی دەیكەنە سەر خەڵك، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر سیمای خۆیان و ئیدارەكەیان ناشرین دەكەن، بۆیە خەڵكیش لە پێناو ڕاستكردنەوەی ئەم بارە لارە، بە شانازییەوە پارتیبوون هەڵدەبژێرن. گوتیشی: ”مافیاكانی ئەوان بە ئاشكرا خەڵكی دەكوژن، رۆژنامەنووس بە ماڵ و منداڵەوە لەناو دەبەن و كەیسەكەش بە دادگا دادەخەن، ئیتر خەڵكیش ئامادە نییە بچێتە پاڵ تاقمێكی لەم جۆرە، مەگەر كەسانێك بچێتە پاڵیان كە وەك خۆیان مافیا و خۆفرۆش بێت“.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *