نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ڤاتیکان لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ڤاتیکان لە عێراق کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میتیا لێسکۆڤار باڵوێزی ڤاتیکان لە عێراق کرد.

باڵوێزی ڤاتیکان سوپاس و پێزانینی پاپای ڤاتیکانی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند بۆ سەرخستنی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پاراستن و میوانداریکردنی کریستیانەکان و ئاوارە و پەنابەران و هەموو ئەوانەی لە ترسی ستەم و چەوساندنەوە، ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

سەرۆکی حکوومەت، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە پەرەپێدان و بەهێزکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و سەردانی قەداسەتی پاپای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بە مێژوویی ناوبرد و خوازیاربوو، کە ببێتە هۆی برەودانی زیاتر بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و گرنگیی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا کرا.

هەروەها باردودۆخی دەشتی نەینەوا و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، تاووتوێ کرا و جەخت لە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە و جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور کرایەوە.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *