
هاووڵاتییه‌كی شاره‌زوور رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی باڵای ئاسایشی سنووره‌كه‌وه، چه‌ندان ساڵه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرێ و هه‌راسان ده‌كرێت.
ئیدریس قادر دانیشتووی قه‌زای شاره‌زووره، خاوه‌نی سێ منداڵه و له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كان دراوسێی ماڵی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت، چه‌ندان جار رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و گرتن كراوه‌ته‌وه.
ئیدریس باس ده‌كات و ده‌ڵێت، چه‌ندان ساڵه له لایه‌ن ئه‌م به‌رپرسه‌وه گوشار ده‌خرێته سه‌رم و به هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و گرتن، كێشه و گرفتم بۆ دروست ده‌كات.
ده‌ڵێت، “دوو خانووم هه‌بووه له‌و كۆڵانه‌دا هه‌ردووكیانی لێ داگیر كردووم، پێی گوتم كه من هیچ كاتێك یاسا و حكوومه‌ت لام گرنگ نییه و هه‌رچیم بوێت ده‌یكه‌م، كه‌س ناتوانێ ڕێگرم بێت و هه‌رچه‌ند سكاڵاش تۆمار بكه‌یت هه‌ڵیده‌وه‌شێنمه‌وه”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هاووڵاتییه سكاڵای تۆمار كردووه، ده‌ڵێت ته‌نیا یه‌ك جار سكاڵام له دادگا تۆمار كرد له‌سه‌ر داگیركردنی خانووه‌كه‌م، به‌ڵام سوودی نه‌بوو و دادوه‌ر بڕیاری دا به گرتنم، دوای ئازادكردنیشم دادوه‌ر و داواكاری گشتی پێیان گوتم ده‌بێ ئه‌و به‌رپرسه هه‌رچی بڵێ ئه‌نجامی بده‌یت و قسه‌كانی ڕه‌ت نه‌كه‌یته‌وه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە