
ده‌سته‌ی پاڵپشتی یا داكۆكی له شارۆكه‌ی كفری له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ڵێن، ده‌سته‌كه‌مان له كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زراوه، به‌ڵام ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سته‌یه‌كی به هه‌مان ناوه‌وه له گه‌رمیان دامه‌زراندووه.
عوسمان قه‌تارچی یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی ده‌سته‌ی پاڵپشتی له كفری، راگه‌یاند، ده‌سته‌ی پاڵپشتی له كفری له 19ی كانوونی دووه‌می 2020 دامه‌زرا، به‌مه‌به‌ستی به‌دوادواچوون و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه راگیراوه‌كانی سنووره‌كه.
روونیشی ده‌كاته‌وه كه ده‌سته‌كه‌یان پێشتر كۆنفرانسی به‌ستاوه و خۆی رێكخستووه‌ته‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ناوی هه‌مان ده‌سته‌ی ئێمه‌وه ده‌سته‌یه‌كی دامه‌زاندووه هه‌موویان كادری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن.
قه‌تارچی ئه‌وه‌ی به ناكۆك له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كه‌ی خۆیان زانی و گوتی، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات به دوژمنایه‌تییه‌كی تری ده‌سته‌كه‌ی خۆمانی ده‌زانین، چونكه ئێمه له كه‌سانی بێ لایه‌ن پێكهاتووین .
كفری یه‌كێكه له شاره‌دێرینه‌كانی گه‌رمیان، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی له سنووره‌كه خزمه‌تگوزاری بۆ نه‌كراوه، ئێسته كه ئه‌و ده‌سته‌یه دامه‌زراوه و ده‌یانه‌وێ دادكۆكی له‌مافه‌كانیان بكه‌ن، یه‌كێتی رێگره و ده‌سته‌یه‌كی به هه‌مانشێوه بۆ دژایه‌تی دامه‌زراوه تا ده‌نگی ده‌سته راسته‌قینه‌كه نه‌گاته جێ.