نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حكوومه‌ت مۆڵه‌ت ده‌داته‌ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان

حكوومه‌ت مۆڵه‌ت ده‌داته‌ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی، بەردەوامین لە مۆڵەتدان بە پڕۆژەکان و تا ئێستا مۆڵەتمان بە ١٣٠ پڕۆژە داوە کە ٤٠%ی پڕۆژەکان لە بواری پیشەسازین، بۆیە بەرنامەی حکوومەتی ھەرێم ئەوەیە کە گرنگی بە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ بدرێت.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری،ڕایگه‌یاند: “ئەمڕۆ مۆڵەتمان دایە دروستکردنی کارگەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی کێک و بیسکویت بە سەرمایەی شەش ملیۆن و٥٠٠ ھەزار دۆلار. کارگەکە وەبەرھێنەری ناوخۆیی و بیانی بە ھاوبەشی دروستی دەکەن و کارگەیەکی گەورەیە و نزیکەی ١٠ ھەزار مەتر زەویی بۆ تەرخان کراوە و ئەم ھەفتەیە دەست بە دروستکردنی دەکرێت. بەمەش تا ئێستا ١٣٠ مۆڵەتمان داوە کە ٤٠%ی پیشەسازییە.”
دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: “دەمانەوێت گرنگیی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ بدەین، بۆیە ھەرکەسێک داواکاریی بۆ دروستکردنی پرۆژە لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزاری پێشکەش بکات قبووڵی دەکەین و ھەموو ئاسانکاریەکیشیان بۆ دەکەین.”
شوکری باسی لەوەش کرد: “داواکاریی زۆرمان بۆ دێت بۆ پڕۆژە و بەرنامەی حکوومەت و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و، چونکە ئەو کشتوکاڵە دەبێتە پیشەسازیش، بۆیە گرنگیی تایبەتی پێ دەدەین و بەردەوامیش دەبین تا ئەو کەرتانە دەبووژێنەوە.”

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *