
ئه‌ندامانی ڕێكخراوی “هه‌ڵوێست” باس له‌وه ده‌كه‌ن، دوای ڕاپۆرتی ژماره چواریان له‌سه‌ر دۆخی ئیداری هه‌ڵه‌بجه و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێ.
جه‌وهه‌ر عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كان له ڕێكخراوی هه‌ڵوێست، ڕاگه‌یاند، ڕێكخراوی هه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نێدی ئه‌مه‌ریكی، پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه چاودێری دیوانی پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان ده‌كات، ساڵانه ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ئیداری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڵاو ده‌كاته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتی ژماره چوار، له‌ڕێی چاتی فه‌یسبووكه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه كراوه و داوای دزه‌پێكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌كه‌مان كراوه.
“له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی بۆمان دێت، داوامان لێ ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌رداری دوو بابه‌ت بین، یه‌كه‌م چه‌ندان كه‌یسی گه‌نده‌ڵیمان ئاراسته‌ی دادگا كردووه، دووه‌م ده‌ستهه‌ڵگرتن له باسكردنی گه‌نده‌ڵی مه‌رزه‌كانی بازرگانی شۆشمێ – ته‌وێڵه و پشته”. جه‌وهه‌ر عه‌زیز وای گوت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه لایه‌نی پێوه‌ندیداریان له‌و هه‌ڕه‌شانه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵێنیان داوه كه پارێزراو ده‌بین و ئه‌وانیش به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه ده‌كه‌ن.