نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خاوه‌نی قورئانه‌كه‌ی هه‌ولێر خۆی ئاشكراكرد ده‌ڵێ لێمان كه‌وتووه‌

خاوه‌نی قورئانه‌كه‌ی هه‌ولێر خۆی ئاشكراكرد ده‌ڵێ لێمان كه‌وتووه‌

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، خاوەنی ئەو قورئانە دۆزراوەتەوە کە لەسەر شەقامێکی هەولێر بە دڕاوی فڕێدرابوو و راستیی رووداوەکەی ئاشکراکردووە.

عەباس محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر راگەیاند، پێشنوێژی مزگەوتی ئەڵڵاهوئەکبەر لە گەڕەکی کوردستانی هەولێر لە کاتی نوێژی بەیانی بە نوێژخوێنانی گوتووە، “لەسەر قورئانەکە دەمەوێت هەندێک زانیاریتان پێ بڵێم” و باسی ئەوەی کردووە کە، پیاوێک هاتووەتە لای و روونکردنەوەی بۆ داوە لەبارەی ونبوونی قورئانەکە و زۆر نیگەران بووە لە رووداوەکە.

لەبارەیی وردەکاریی رووداوەکە پێشنوێژی مزگەوتی ئەڵڵاهوئەکبەر گوتوویەتی: “دوو رۆژ پێش ئێستا دوای نوێژی تەراویح لە مزگەوت، پیاوێک لەگەڵ خێزانەکەیان لە شار دەڕۆنەوە بۆ گوند. لەکاتی بارکردنی هەندێ کەلوپەل قورئانێکیان لەنێو عەلاگەیەک داناوە و لەسەر ئۆتۆمبێلەکە دایدەنێن، بەڵام دواتر بیریان دەچێت بیخەنەنێو ئۆتۆمبێلەکەیانەوە، ئەوکاتەی دەگەنە گوندەکەیان بەدوای قورئانەکە دەگەڕێن، لەوێ بۆیان دەردەکەوێ کە لەسەر ئۆتۆمبێلەکەیان بووە و جێیان هێشتووە و لە رێگە لێیان کەوتووە.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *