نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی

پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی

بەبۆنەی (١٢٣)مین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی (کوردستان) پیرۆزبایی لە میدیاکارانی کوردستان و هۆگرانی پێشخستنی بواری رۆژنامەنووسی و ڕادەربڕین دەکەین.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەست کردن بە گرنگیی کاری رۆژنامەنووسی بۆ خستنەڕووی شەفافییەتی زیاتر لە راپەراندنی کاروبارەکانی دا، ئەرکی خۆی بۆ خوڵقاندنی ژینگەیەکی لەبار و داکۆکیکار بۆ کاری رۆژنامەنووسی جێبەجێ دەکات، کە لە سایەی دا میدیاکاران بتوانن ئەرکی پیشەیی خۆیان راپەڕێنن و ببنە دەسەڵاتێکی چاودێر بەسەر کار و ئەرکەکانمانەوە.

هیواخوازین میدیاکارانی کوردستانی هەڵگری ئەو پەیامە نیشتمانییە بن، کە ١٢٣ ساڵ لەمەوبەر بە دەستپێشخەری میقداد بەدرخان دامەزرێنەری یەکەمین رۆژنامەی کوردی دەستیپێکرد و بە درێژایی تەمەنی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستان رۆڵێکی سەرەکی لە گەیاندنی پەیامی دۆزی ڕەوای گەلی کورد گێڕاوە و، زۆرێک لە پێشەنگانی رۆژنامەگەریی کوردستانیش لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کردووە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها (٢٣)مین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە تەواوی ئەندامانی و رۆژنامەنووسانی کوردستان پیرۆز دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *