
كێشه و گه‌نده‌ڵی دكتۆر ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ پزیشكان كه‌رتی گشتی ته‌ندروستی شاره‌كه به‌ته‌واوه‌تی داته‌پیووه، دكتۆره‌یه‌ك ده‌ڵێ، قوباد تاڵه‌بانی به دكتۆر ئازاد وتووه تاكومن له حكومه‌تبم نایه‌ڵم بت گۆڕن.
دكتۆره باخان تاڵه‌بانی پزیشك له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه گه‌نده‌ڵه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من گه‌نده‌ڵی ڕاده‌ماڵم، بێ ئاگایی خۆن نه‌قڵی كردووم بۆ سلێمانی دووای ئه‌وه‌ی من ئاماده‌نه‌بووم بڕۆمه سلێمانی هێناومییه‌تی له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دای ناوم هیچ ئه‌ركێكی پزیشكی نابینم ئه‌وه‌ش وه‌ك بندیوار وایه لای من.
زیاتر وتی، دكتۆر ئازاد پێ وتووم قوباد تاڵه‌بانی پێ وتووم تاكو من له حكوومه‌تبم نایه‌ڵم له پۆسته‌كه‌ت لاببرێت، چونكه سه‌میر هه‌ورامی ڕاوێژكاری قوباد تاڵه‌بانی زاوای دكتۆر ئازاده.
وتیشی، مانگانه‌ی 180 ملیۆن دینار داهاتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ییه به‌ڵام به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێن 40 دینار داهاتمان هه‌یه 10 ملیۆنیشی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، بۆ وه‌زاره‌ت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات،له نه‌شته‌گه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه 1500 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن به‌ڵام،750 هه‌زار دینار له وه‌سڵ ده‌نوسن، نیوه‌ی پاره‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌خۆن.