نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هه‌ولێر.. یەكێك لەو تۆمەتبارانەی ھێرشیان كردە سەر دوو ژن دەستگیر كرا

هه‌ولێر.. یەكێك لەو تۆمەتبارانەی ھێرشیان كردە سەر دوو ژن دەستگیر كرا

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، یەكێك لەو تۆمەتبارانەی ھێرشیان كردە سەر دوو ژن دەستگیر كرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/4/2021، موقەدەم ھۆگر عەزیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: “دوای ئەوەی ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو بووەوە، كە دوو كەس ھەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و لە دوو ژن دەدەن، ھێزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو تۆمەتبارە دەستیان بە لێكۆڵینەوە و گەڕان كرد، یەكێك لە تۆمەتباران دۆزرایەوە و دەستگیر كرا، لە ھەوڵداین بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەكەی دیكە”.

گوتیشی: “یەكێك لە تۆمەتبارەكان لە خێزانی ئەو دوو ژنە بووە، یەكێك لە ژنەكان دایكیەتی و ئەوەی دیكەشیان براژنیەتی، بە مەبەستی پارەوەرگرتن لێیان، ھەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵەكەیان”.

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر باسى له‌وه‌ش كرد، وەك پۆلیس بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر بەدواداچوونی ورد بۆ ھەر دیاردە و كێشەیەك دەكەین، كە ڕوو دەده‌ن.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *