نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شنگال.. شەر و ئاڵۆزی لە نێوان سوپایی عێراق و پەکەکە ڕوویدا

شنگال.. شەر و ئاڵۆزی لە نێوان سوپایی عێراق و پەکەکە ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتی چوونی ھێزێکی سوپای عێراق بۆ باشووری چیای شنگال، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان پەکەکە و سوپای عێراقدا ڕووی داوە و قایمقامی شنگالیش دەڵێت چەکدارانی پەکەکە ماوەی دوو رۆژیان بۆ درێژ کراوەتەوە دەبێت چیاکە چۆڵ بکەن.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی٤ی٢٠٢١ لە کاتی چوونی ھێزێکی سوپای عێراق بۆ چیای شنگال کە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی باشووری چیای شنگالی داوە، بەڵام پەکەکە نه‌یهێشتووە سوپای عێراق بچنه‌ ناوی شارۆچکەی گرعوزێر و کۆمەڵگەی سیپا شێخ خدر و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی و شەڕ لە نێوان پەکەکە و سوپای عێراقدا.

مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال لەمبارەوە ڕاگەیاند ئەو ماوەیەی سوپای عێراق بۆ پەکەکەی دانابوو، کۆتایی پێھاتووە و سوپای عێراقیش چووەتە ناوچەکە و پەکەکەش رێگری لە سوپای عێراق کردووە، بۆیە ئاڵۆزی دروست بووە، بەڵام نازانین زیانەکانیان چەندە و چی بووە”.

گوتیشی: “سوپای عێراق ماوەی دوو رۆژی لەبەردەم پەکەکە داناوە کە دەبێت ئەو شوێنە چۆڵ بکات”.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *