
بەرپرسێکی باڵای یەکێتی،یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه له رابردوو خه‌باتیان كردووه و دژی سته‌م وه‌ستاونه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته له هه‌موو قۆناغه‌كان پێكه‌وه بن.
عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند، یه‌كێتی و پارتی پێویستی مێژوویین، له سه‌رده‌می شاخه‌وه تا ئێسته پێكه‌وه بوون و پێكه‌وه راپه‌ڕینمان كرد دژی ئه‌و سته‌مه‌ی به‌رانبه‌ر به كورد ده‌كرا له لایه‌ن رژێمی به‌عسی رووخا‌و، پێكه‌وه ده‌توانین خزمه‌تی میله‌ت و ناوچه‌كه و كوردستانیش بكه‌ین.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته هه‌یه، هیچ خزمه‌تێك به هیچ له‌و دوو لایه‌نه ناكات و له به‌رژه‌وه‌ندیی میله‌ت و حكوومه‌تیش نییه، ئه‌و دوو حزبه هه‌میشه به رێی گفتوگۆ و دانیشتن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر كردووه، ئێسته‌ش باشترین چاره‌سه‌ر ته‌نیا گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه 100 جار دانیشتن و گفتوگۆ باشتره له‌و دۆخه‌ی ئێسته و له كۆتاشدا هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ، چونكه یه‌كێتی و پارتی هه‌میشه پێكه‌وه توانیویانه كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ین. پێشی وایه كه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له نێوان هه‌ردوولا لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام دابنیشن تا بگه‌ن به چاره‌سه‌ر و كۆتاهێنان به‌و كێشانه.