نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بارەگای بارزانی: سەرۆك بارزانی خوێنی شەهیدان و سەنگەری پێشمەرگە بە مەرجەع دەزانێت

بارەگای بارزانی: سەرۆك بارزانی خوێنی شەهیدان و سەنگەری پێشمەرگە بە مەرجەع دەزانێت

بارەگای بارزانی لەبارەی بەکارهێنانی زمانی زبر لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە: ”سەرۆك بارزانی فەرمانی بە ڕاگەیاندن و میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە كە پێویستە لە چاڵاكی و كاری ڕاگەیاندندا ڕەچاوی بەها و پڕەنسیپ و بنەماكانی ڕەوشتبەرزی بكرێت و ئامانجی سەرەكیی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان بێت”.

ئاماژەی بەوەشکراوە: ”بەلای سەرۆك بارزانییەوە خوێنی شەهیدان و سەنگەری پێشمەرگە مەرجەعن بۆ هەموو خاوەن قەزییە و نیشتیمانپەروەر و وڵاتپارێزانی كوردستان”.

دەقی راگەیەندراوەکە:

 لەبارەی دیاردەی نامەقبووڵی جنێودان و بەكارهێنانی زمانی زبر لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە بە داخەوە ماوەیەكە لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا لە ئارادایە، سەرۆك بارزانی فەرمانی بە ڕاگەیاندن و میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە كە پێویستە لە چاڵاكی و كاری ڕاگەیاندندا ڕەچاوی بەها و پڕەنسیپ و بنەماكانی ڕەوشتبەرزی بكرێت و ئامانجی سەرەكیی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان بێت. هەر بەپێی ئەو فەرمانە هەر ئۆرگانێكی پارتی پابەندی بەها و ئامانجەكانی پارتی و پڕەنسیپە گشتییەكان نەبێت ئیجرائاتی لەگەڵدا دەكرێت.

هەر لێرەشدا ڕایدەگەیێنین كە سەرۆك بارزانی، پێشتر و ئێستا و لە داهاتووشدا خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و، پێشمەرگایەتی لە سەرووی هەموو جۆرە پێناسە و پلە و پایە و، بە گەورەترین شانازی دادەنێت. بەلای سەرۆك بارزانییەوە خوێنی شەهیدان و سەنگەری پێشمەرگە مەرجەعن بۆ هەموو خاوەن قەزییە و نیشتیمانپەروەر و وڵاتپارێزانی كوردستان.

ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی

٢٠ـی نیسانی

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *