ئه‌مه‌ریكا جه‌میل بایك و دوران كالكان و موراد قه‌ره‌یلان ده‌خاته لیستی داواكراوان و ملیۆنان دۆلاریش خه‌ڵات ده‌داته هه‌ر كه‌سێك زیانیاری له باره‌یانه‌وه بدات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له رێگه‌ی هه‌ژماری فه‌رمی پرۆگرامی “پاداشت له پێناو دادپه‌روه‌ری” وێنه و زانیاری له باره‌ی جه‌میل بایك، دوران كالكان و موراد قه‌ره‌یلان بڵاوكردووه‌ته‌وه و پاداشتی ملیۆنان دۆلاریشی بۆ هه‌ر كه‌سێك داناوه، كه زانیاری له باره‌یانه‌وه بدات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، په‌كه‌كه وه‌ك گرووپێكی تیرۆریسی وه‌سفكراوه كه به‌هۆی هێرشی توندوتیژی زیانیان به هاووڵاتیانی سڤیل گه‌یاندووه، بۆ پێدانی زانیاری له باره‌ی دۆران كالكان 3 ملیۆن و جه‌میل بایك 4 ملیۆن و موراد قه‌ره‌یلانیش 4 ملیۆن دۆلار وه‌ك پاداشت دیاری كراوه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: “حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له به‌رانبه‌ر زانیاری په‌یوه‌ندیدار به هه‌ر كام له‌م كه‌سانه خه‌ڵات پێشكه‌ش ده‌كات. سه‌باره‌ت به نهێنیبوونی ته‌واو دڵنیایی ده‌درێت و ره‌نگه هه‌لی گواستنه‌وه‌ش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر زانیاریتان هه‌یه، تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌م به نزیكترین باڵوێزخانه یان قونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه یان ئیمهیل بنێرن بۆ ناوونیشانی

