نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی میسڕ دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی میسڕ دەکات

ئەمڕۆ لە ئەنجمی لە رێدەرچوونی شەمەندەفەرێک لە یەکێک لە پارێزگاکانی وڵاتی میسڕ دەیان کەس بوونە قوربانی، لەبەرامبەردا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتیی وڵاتەکە و گەلی میسڕ دەکات.

مەسرور بارزانی، لە توویتێکیدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاویکردووەتەوە نووسیویەیتی: “زۆر خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی شەمەندەفەر لە میسڕ، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانیان و سەرکردایەتی میسڕ و گەلی میسڕ دەکەم، هاوبەشی خەمتانم لەم کاتە سەختەدا”.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگای قەلیوبیەی میسڕ شەمەندەفەرێک لە رێگای خۆی لایدا و لە ئەنجامدا 8 کەس گیانیان لەدەست دا و 97 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *