
چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی فیدرالی عێراق بۆ ساڵی 2021 و پێداگرییه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كان، هه‌وڵێكی دیكه‌ی مه‌سرور بارزانی بوو بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان به یه‌كگرتوویی.
دژوار فایه‌ق، سیاسه‌توان و چاودێری سیاسی ڕاگەیاند: “سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆی پاڵپشت بە دەستوور و یاسا و رێساکان هەمیشە داکۆکی دەکرد لەو مافانەی خەڵکی کوردستان هەیانە و دەستوور چوارچێوەکەی دیاری کردووە”.
رایگەیاند: “به‌ر له‌وه‌ی بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ند بكرێت، چه‌ندین هه‌وڵی لابه‌لا دران بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی عێراق راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش زیانی بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرد و سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه”.
دژوار فایه‌ق، گوتیشی: “هەندێک کەس و لایەن بەناو ئۆپۆزسیۆن یان هەندێک کەس و خەڵکی تر کە بەشداربوون لە حکوومەت ئەوانیش گوشاریان دەکردە سەر حکوومەت بۆ ئەوەی تەنازولات بۆ بەغدا بکەن هەموو دۆسییەکان رادەستی بەغدا بکەن، بەڵام سەرۆکی حکوومەت بە هاوکاری ئەنجوومەنی وەزیران نەچووە ژێر باری ئەو پاڵەپەستۆیانە”.
دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه: “سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوێی لەو دەنگە ترسنۆک و دژ بە کوردستانە نەگرت، بەڵکو هەمیشە پێداگیری دەکرد لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافە دەستورییەکانی، چەندین جاریش لەگەڵ لیژنەی دانوستکاری هەرێمی کوردستان دادەنیشت و گوێی لێیان دەگرت و رێنمایی دەکردن کە نەرم و دیبلۆماسی بن لەگەڵ بەغدا بەڵام تەنازول لە مافە دەستورییەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک نەکەن ئەوانە هێڵی سوورن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “کاتێک سەرۆکی حکوومەت گەیشتە ئەو بڕوایەی کە دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا زۆر سەختن و هەندێک لایەنی باڵا دەست لە بەغدا دەیانەوێت هەرێمی کوردستان لاواز بکەن لە ڕێگای ئەو ئابڵوقە ئابوری و فشارە سیاسیەی کە دەیکەن بۆیە بوێرانە لە چەند بۆنە و لە هۆڵی پەرلەمانی گوتی ئێمە سازش ناکەین لە مافە دەستوریەکان و قەوارەی هەرێم، ئێمە بەرنامەی چاکسازیمان هەیە خەرج کەم دەکەینەوە داهات زیاد دەکەین مانگانەش مووچە دەدەین بەو ئیمکانیەتەی لەبەر دەستمانە”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە