
یه‌كێتی هیچ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان جێبه‌جێ نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیش ئاماده نییه رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكات، ڕێز له واژوی خۆشیان ناگرن و به‌سه‌عات سیاسه‌تیان ده‌گۆڕن.
نزار مه‌حموود به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌یی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌ڵێ:”چه‌ندان ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵام هیچیان جێبه‌جێ نه‌كراون، له ساڵی 2016 گۆڕان پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی دایه‌وه به یه‌كێتی به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوانمان، ده‌بوو جێگری پارێزگار و قایمقامی هه‌ڵه‌بجه بۆ گۆڕان بێت، به‌ڵام تا ئێسته پێیان نه‌داوین و ده‌ستی ده‌ستی پێ ده‌كه‌ن.
زیاتر وتی:”كاتێك ڕێككه‌وتن له نێوان دوو لایه‌ن یان چه‌ند لایه‌نێك ده‌كرێت، ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێت، كاتی خۆی كه‌سێك واژووی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنێك ده‌كرد، ده‌شیزانی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كردووه، ئه‌و له‌سه‌ر واژووی خۆی به‌رده‌وام ده‌بوو و قبووڵی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چه‌ند ڕێككه‌وتنێكمان كردووه هیچیان جێبه‌جێ نه‌كراون، ئه‌مساڵ له ئاستی ڕێكخه‌ری گشتی و هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی، له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی دیدار هه‌بووه، داوایان كردووه به‌شێك له ڕێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام دیسان هیچیان جێبه‌جێ نه‌كرد، بۆیه ده‌ڵێم سیاسه‌ت به سه‌عات ده‌گۆڕێت، ئه‌مڕۆ به‌ڵێن ده‌ده‌ن و به‌یانی په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە