نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نوسه‌ران و چاودێران..په‌یجه‌كانی لاهوور جه‌نگی مه‌ترسین كار بۆ ئابڕوبردنی تاكی كۆمه‌ڵگاده‌كه‌ن

نوسه‌ران و چاودێران..په‌یجه‌كانی لاهوور جه‌نگی مه‌ترسین كار بۆ ئابڕوبردنی تاكی كۆمه‌ڵگاده‌كه‌ن

چاودێران رەخنەی توند لە لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر دەگرن و ئاشكرای دەكەن كە ئەو پارەیەی لە بنەڕەتدا پێویستە بخرێتە خزمەتی سلێمانییەوە، دەیدزێت و بەشێكی لێ دەدات بە پەیجە چەواشەكارەكانی.
رێبین ره‌حیم، نووسه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی ،راگەیاند، لاهوور جەنگی لە سلێمانی سەدان پەیجی كردۆتەوە كە هەر یەكەیان ئەركی جیاوازە، بەشێكیان تایبەتن بە لێدان لە هێزە سیاسییەكان، بەشێكی دیكەش وەك سیخوڕ خەریكی هاككردنی پەیج و هەژماری خەڵك و بڵاوكردنەوەی وێنەی دەستكرد و درۆكردنن بە دەمی خەڵكەوە، هەروەك دەشزاندرێت كە سەدان پەیجی سەر بە لاهوور جەنگی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی پێشێلكردنی یاساكانی كۆمپانیای (فەیسبووك)، داخران و ”كۆمپانیاكە سەدان پەیجی سەر بە لاهوور جەنگی فلاگ كرد، بەهۆی خراپیی ئاستیان و ئەو درۆ و چەواشەكارییانەی بڵاوی دەكەنەوە“.
هەر لەمبارەیەوە فورسه‌ت سه‌ید شوکر، چالاكی مەدەنی و شارەزای بواری سیستەمەكانی زانیاری، راگەیاند: ”بەپێی ئەو شێوازی كاركردنەی هەیانە و ئەو چاودێرییەش كە لەسەر پەیجەكان دانراوە، پێشبینی دەكەین کۆمپانیای فه‌یسبووک سه‌دان په‌یجی دیکه‌ی سەر به ‌لاهوور جه‌نگی دابخات، چونكە ئەوانە لە دەرەوەی سیاسەتی كۆمپانیاكە بۆ كاری سیخوڕی و هەواڵگری بۆ لاهوور و ئەو لایەنانە كار دەكەن كە لاهوور نۆكەرایەتییان بۆ دەكات“.
گوتیشی: ”هەندێك لە پەیجەكانی لاهوور، ئەدمینەكانیان لە وڵاتانی دراوسێن و تەنیا لە سلێمانیدا سپۆنسەر دەكرێن“.
ئەو چاودێرە جەختی كردەوە كە لاهوور جەنگی لە لایەن كۆمپانیا ئەمریكییەكەوە (فەیسبووك) فلاگ كراوە و نیشانی پرسیاری لەسەرە، چونكە ”ئەو پارەیەی لە سپۆنسەركردنی ئەم پەیجانە بەكار دێت، پارەیەكی خەیاڵییە و لە بنەڕەتدا دەبوایە خزمەتی سلێمانی پێ بكرێت، كەچی لاهوور جەنگی دەیدزێت و پەیجی پێ ئیدارە دەدات“.
لە لایەن خۆیەوە عه‌تا ئه‌حمه‌د، نووسه‌ر و چالودێری سیاسی لە هەڵەبجە راگەیاند: ”ئه‌م په‌یجانه‌ راسته‌وخۆ کاری سیخوڕی ده‌که‌ن، بوونه‌ته‌ په‌یجی ترسناک بۆ لێدان و ئابڕووبردنی خودی ئه‌ندامانی خۆشیان، بە پارەیەكی زۆر لە لایەن لاهوور جەنگییەوە سپۆنسەر دەكرێن، به‌شێکیان هەموو كاریان ئەوەیە بەدوای ژیانی خەڵك بكەون و هەوڵی ئابڕووبردنیان بدات، لە پێناو سوودگەیاندن بە لاهوور جەنگی، تەنانەت ڤیدیۆی ئابڕووچوونی ئەندامی سەركردایەتیی حزبەكەی خۆشیان بڵاو كردۆتەوە“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *