
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا مایه‌ی نیگه‌رانییه، داواشی له‌هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم كرد، به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رشانیان به رامبه‌ر به هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: “ئێستا کاتی سیاسەتکردن نییە و کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقیکردنەوەدایە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه، ئەو پێشکەوتنانه‌ی ئه‌م دواییه لە به‌رەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمانھێنا، ئێستا لە مەترسیدایە”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له هاووڵاتیان كرد، “له شوێنه گشتییه‌كاندا پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك بن و خۆتان لە قەڵەباڵغی و گردبوونەوە بە دوور بگرن”