نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: شیعه‌ له‌ ڕێكه‌وتن په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌ و قوباد تاڵه‌بانی توڕه‌یه‌

به‌په‌له‌: شیعه‌ له‌ ڕێكه‌وتن په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌ و قوباد تاڵه‌بانی توڕه‌یه‌

دوای چەندان گەڕی گفتوگۆی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و پێش ئەویش لەگەڵ حكوومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی، دوای دوو رێككەوتن لەگەڵ حكوومەت و لیژنەی دارایی پەرلەمان، ئەمڕۆ لیژنەكە بڕگەیەكی نوێی هێنایە ناو یاسای بودجە و ناكۆكی دروست بووەوە، گوتەبێژی سەرۆكی شاندنی حكوومەتی هەرێم زانیاری زیاتر دەخاتە روو.

لە‌بارە‌ی دوایین پە‌رە‌سەندنی پرسی بودجە‌ و شایستە‌ داراییەكانی هە‌رێمی كوردستان، پاش دواخستنی كۆبوونە‌وەی پەرلەمانی عێراق بۆ شەمووی داهاتوو، 27ی ئادار، سە‌‌میر هە‌ورامی گوتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران و سە‌رۆكی شاندی حكوومەتی هەرێم رای گە‌یاند، دوێنێ شاندی حكوومە‌تی هە‌رێم رێككە‌وتنی لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ پێوە‌ندیدارە‌كان لە بەغدا ئە‌نجام دا.

زیاتر گوتی، دواتر ئە‌و رێككە‌وتنە‌ لە‌ لیژنە‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق پە‌سە‌ند كرا، ئێستەیش چاوە‌ڕوانین ئەو دە‌قە‌ لەگەڵ كۆی یاساكە‌ لە‌لایە‌ن ئەنجوومەنی نوێنە‌رانی عێراقەوە لە‌ دانیشتنی هە‌فتە‌ی داهاتوو پە‌سە‌ند بكرێت.

هەورامی روونی كردەوە، هە‌فتە‌ی داهاتوو پێش ئە‌نجامدانی كۆبوونە‌وە‌كە،‌ شاندی حكوومە‌تی هە‌رێم دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بە‌غدا و درێژە‌ بە‌ هە‌وڵە‌كانی بۆ تێپەڕاندی ئە‌و دە‌قە‌ی رێككە‌وتنی لە‌سە‌ر كراوە‌ لە‌لایە‌ن‌ ئە‌نجوومە‌نی نوێنە‌رانی عێراقەوە دەدات.

دوێنێ شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و هێزە سیاسییەكان لەبارەی مادەی 11ی پڕۆژە یاسای بودجە گەیشتن بە رێككەوتن، كە پێوەستە بە پشكی كورد و شایستە داراییەكانی، بڕیار بوو ئەمڕۆ سەعات 10 كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە ساز بكرێت، بەڵام نەكرا، بەپێی زانیارییەكان هەندێك لە هێزە شیعەكان بڕگەیەكیان بۆ مادەی 11 زیاد كردووە و كورد قبووڵی نەكرد.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڕگەیەكی بۆ مادەی 11 زیاد كردووە، بەوەی ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەند نەبێ بە رێككەوتنەكە، هیچ بڕە بودجەیەك رەوانە ناكرێت، لەوكاتەی تا دوێنێ رێككەوتنەكە وا بووە ئەگەر هەرێمی كوردستان بە یاساكە پابەند نەبێت، بەپێی یاسای چاودێریی دارایی بڕی ئەو زیانەی بە گەنجینەی عێراق دەكەوێت، لە بودجەی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت، ئەوەی ئەمڕۆش ئەوەیە كە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت، هیچ شایستەیەكی دارایی لە عێراقەوە بۆ نانێردرێت.

بەپەلە

چرکە دەقی نامەی (بارزانیی نەمر) بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی سەردانەکەیدا، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نامەیەكی مەلا مستەفا بارزانیی نەمری پێشكەشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *