نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / موسه‌نا ئه‌مین: شیعه‌كان له‌ناوخۆیان ڕێك ناكه‌ون بۆ په‌سه‌ندكردنی بووجه‌

موسه‌نا ئه‌مین: شیعه‌كان له‌ناوخۆیان ڕێك ناكه‌ون بۆ په‌سه‌ندكردنی بووجه‌

ئەندامێکی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی دواکەوتنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 وەڵامی یوسف کیلابی دایەوە و رایگەیاند، ئەگەر خۆتان رێکبکەوتنایە بەبێ کوردیش یاسای بودجەتان تێدەپەڕاند.

موسەنا ئەمین، ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوی لەمیانی کۆبونەوەی پەرلەماندا وەڵامی وتەکانی ئەو پەرلەمانتارەی دایەوە و رایگەیاند، “ئەمە تاوانی کورد نیە بەڵکو تاوانی خۆتانە لەنێوان خۆتان رێکبکەوتنایە بەبێ کوردیش یاساکەتان تێدەپەڕاند، خەڵکی عێراق هان مەدە لەدژی کورد چونکە کارێکی هەڵەو ناڕاستە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، باشترین پاداشت بۆ خوێنی شەهیدان دەستەبەركردنی مافەكانی گەلەکەمانە لە رێگەی دیالۆگەوە نەك لە رێی دروستکردنی کێشەو لێدوانی ئاگرین.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *