نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ دوومبه‌ڵی بێزاركه‌ر به‌سه‌ر جه‌سته‌ی گوندنشینانه‌وه‌

په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ دوومبه‌ڵی بێزاركه‌ر به‌سه‌ر جه‌سته‌ی گوندنشینانه‌وه‌

بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ‌ سەربە قەزای چۆمان، دەڵێت لە سنوورەكەمان 14 گوند لەلایەن پەکەکەوە داگیر کراون و ئەوەش بووەتە بەربەست بۆ گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاراییەكان.

فەیسەل ئاڵانی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ‌ سەر بە قەزای چۆمان، راگەیاند: “لە سنووری ناحیەكەمان 14 گوند لەلایەن پەکەکەوە داگیر کراون، ئەوەش بەربەستی زۆری بۆ دروست كردووین.
ئەوەشی خستە ڕوو: “هەرچەند پێشتر لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی رێگەوبان و ئاو و كارەبا و هتد..، بۆ ئەم گوندانە جێبەجێ کراوە، بەڵام ئێستا بەهۆی بوونی بنکە و بارەگای پەكەكە لە ناوچەكە، جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ بۆیان زەحمەتە و ئاستەنگمان بۆ دروست دەبێت”.
بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ‌ ئەوەشی ئاشكرا كرد: “جگەلەوەش ساڵانە بەهۆی بوونیچەکدارانی پەكەكە لە سنووری ئەم گوندانە، خەڵكی سڤیل دەبنە قوربانیی بۆردمانەكانی توركیا.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *