
٣٣ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە بەڵام حکوومڕانانی پارێزگاکە نەیان توانیوە خزمەتی شارەکە بکەن و داوا دەکرێت حکوومڕانی هەڵەبجە بدرێتە دەست پارتی.
چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی ناسیح غەفوور بە چرکەی ڕاگەیاند:” یەکێتی و هاوسەرۆکەکەی جگە لە دزینی داهاتی پارێزگاکەمان و چەوساندنەوەی هاووڵاتییان هچی کەیان بۆ نەکردووین.
زیاتر وتی:” یەکێتی شکستی هێناوە لە حکوومڕانی هەڵەبجە و خەڵک لێ تووڕەن بۆیە داوا دەکەین حکوومڕانی هەڵەبجە بدرێته دەستی پارتی، چونکە دەزانین پارتی دەتوانێت خزمەتی شاربکات و سیمایی پارێزگای بۆ بگەڕێنێتەوە.
کەریم ئەحمەد چالاکێکی تری کۆمەڵگای مەدەنییە دەڵێ:” چەند پڕۆژەیەکی ڕێگاوبان و قیرکردنی کۆڵانەکان و پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە و دەیان قوتابخانە پارتی لەسەر پارەی هەوڵێر و دهۆک بۆ هەڵەبجەی جێبەجێ کردووە، با یەکێتی بڵێت فڵانە پڕۆژەی بۆ هەڵەبجە کردووە دیاربێت.
وتیشی:” یەکێتی بە ناوی هەڵەبجەوە هەزاران ملیۆنە دۆلاری لە وڵاتان و ڕێکخراوە کۆمەک بەخشەکان کۆکردووەتەوە، خواردوویەتی ئەوەش دۆخی هەڵەبجەیە بازاڕەکەی هەمان بازاڕە کاتێک هەڵەبجە بنیات ندراوە.
هاووڵاتیانی هەڵەبجە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنوسن دەگەر دەمانەوێت هەڵەبجە ببێته پارێزگایەکی نموونەیی دەبێت حکومڕانییەکەی بدەینە دەست پارتی چونکە یەکێتی جگە لە دزی و گەندەڵێ هیچی بۆ هەڵەبجە پێ نییە.