نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی (33)ـيه‌مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجه‌

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی (33)ـيه‌مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجه‌

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە چەند رۆژی رابردوودا لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکان و پڕۆژەی وەزارەتەکان، رەزامەندیمان لە سەر ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەکانی پرد و رێگاوبان و ئاو و کارەبا و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان لە پارێزگای هەڵەبجە دا، په‌یامێكی. هیوادارم لە داهاتوودا، بتوانین خزمەتێکی شایستەتری هەڵەبجە و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان بکەین.

لە سی و سێیەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری، بە رێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەم تاوانە گەورەیەی رژێمی بەعس دەکەینەوە کە بە چەکی قەدەغەکراو، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی شەهید کرد و بە هەزارانی دیکەش بریندار بوون، کە هەندێکیان تا ئێستاش، بە دەست ئازارەکانیانەوە دەناڵێنن.

هەڵەبجە بووەتە ناسنامە و سیمبوڵی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان لە جیهاندا، بۆیە پێویستە هەمیشە یادی شەهید و قوربانییانی ئەم تاوانە، زیندوو رابگرین و هەوڵەکانمان بەردەوام بێت بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق، قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی ئەم تاوانە مەزنە بکاتەوە و کاربکەین بۆ  رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و هەر گەل و نەتەوە و پێکهاتەیەکی دیکە لە جیهاندا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، هەمیشە خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، بە ئەرکێکی لە پێشینەی خۆی دەزانێت. لە چەند رۆژی ڕابردووشدا لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکان و پڕۆژەی وەزارەتەکان، رەزامەندیمان لە سەر ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەکانی پرد و ڕێگاوبان و ئاو و کارەبا و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان لە پارێزگای هەڵەبجە دا. هیوادارم لە داهاتوودا، بتوانین خزمەتێکی شایستەتری هەڵەبجە و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان بکەین.      

سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنم و هەمیشە لە یادمانن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *