نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فڕاکسیۆنی پارتی مەترسێک ئاشکرادەکات پێوەندی بە تاکی هاوڵاتییەوەهەیە

فڕاکسیۆنی پارتی مەترسێک ئاشکرادەکات پێوەندی بە تاکی هاوڵاتییەوەهەیە

ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان له‌په‌رله‌مانى كوردستان زانیارى مه‌ترسیدار له‌سه‌ر گۆڕەپان‌و پاڵاوگەکانی سوتەمەنی‌و بەنزین‌و گازوایل لەهەرێمی کوردستان ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “چەندین مادەی وەک نەفتاو ئیسانۆل‌و بەنزۆل‌و پێکهاتەی تر کە چەندین زیانی تەندروستی‌و ژینگەیی‌و کشتوکاڵی دروستدەکات تێکەڵی بەنزین دەکەن تا ئۆکتانی بەنزین بەرزببێتەوە”.

ڕێبوار بابکەیی ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان كه‌ هاوكات ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتیشه‌ له‌په‌رله‌مانى كوردستان نوسیویه‌تى:”لەئەنجامی بەدواداچونمان وەک لیژنەی سامانە سروشتییەکان بۆ گۆڕەپان‌و پاڵاوگەکانی سوتەمەنی‌و بەنزین‌و گازوایل لەهەرێم، دەرکەوت ئەو پاڵاوگانەو گۆڕەپانانە بەشێکی زۆری بێ مۆڵەتن، واتە نایاسایین”.

بابكه‌یى ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌، “چەندین مادەی وەک نەفتاو ئیسانۆل‌و بەنزۆل‌و پێکهاتەی تر، کە چەندین زیانی تەندروستی‌و ژینگەیی‌و کشتوکاڵی دروستدەکات تێکەڵی بەنزین دەکەن تا ئۆکتانی بەنزین بەرزببێتەوە”.

به‌پێویستى زانیوه‌و داواى له‌وەزارەتی سامانە سروشتییەکان كردوه‌، ڕێگە نەدات چیتر ئەو پاڵاوگەو گۆڕەپانانە بێ مۆڵەت بمێنەوەو ڕێگەنەدات ئەو مادانەی کە ناوى بردن تێکەڵ بەبەنزین بکەن.

ده‌شڵێت:”پێویسته‌ ئەو پاڵاوگەو گۆڕەپانانە ڕێکبخرێنەوەو شوێنی تایبەتیان هەبێت‌و بەستانداردی جیهانی ئیشی خۆیان بکەن‌و ڕێگەنەدرێت ژینگەو تەندروستی هاوڵاتیان‌و خاکی ئێمە لەبارببەن، سڵناکەینەوە لەبەدواداچونەکانمان”.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *