نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاسوارعه‌بدولواحید یه‌كێتی مانگانه‌ 100 ملیۆن دۆلار ده‌دزێت و سلێمانی بووه‌ته‌ زبڵخانه‌

شاسوارعه‌بدولواحید یه‌كێتی مانگانه‌ 100 ملیۆن دۆلار ده‌دزێت و سلێمانی بووه‌ته‌ زبڵخانه‌

دوای ئەوەی لەسەر بڕێك پارە، ئیدارەی سلێمانی ڕووبەڕووی كێشە بووەتەوە لەگەڵ كۆمپانیای پاككردنەوەی شارەكە، چەند گەڕەكێكی سلێمانی پڕ بووە لە زبڵ، ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید لە هەژماری خۆیدا لە (فەیسبووك) رەخنەی توندی لە دەسەڵاتی یەكێتی گرتووە كە هەموو پارەی شارەكە دەبان.

خاوەنی كۆمپانیای نالیا نووسیویەتی شەرمە بۆ یەکێتی وا لەم شارە دەکەن و کێشەی کۆمپانیایەکی پاککەرەوەیان پێ چارەسەر ناکرێت، ئەوان تیمی خۆیان دەنێرن و ئەو شوێنانە پاک دەکەنەوە كە پیس بوون و زبڵیان تێدا كۆ بووەتەوە.
شاسوار عەبدولواحید نووسیویەتی “عەیبە بۆ ئێوە تەنها لە شاری سلێمانی مانگانە سەروو ١٠٠ ملیۆن دۆلارتان بە نایاسایی دەست دەکەوێت و دەیبەن بۆ خۆتان، بەڵام کۆمپانیای پاککەرەوە لەسەر پارەیەکی زۆر زۆر کەم وازیان لە کارەکەیان هێناوە و ئێوەش هیچ ناکەن بۆ ئەم شارە، ئەم شارەتان وێران کردووە و ئەوەی پرۆژە بێت تیای نییە، ئەوەی کەسێکیش ئیشێک یان پرۆژەیەک دەکات ئێوە دەیدزن و دەچنە سەریان و لەم شارە دەریاندەکەن و راویان دەنێن، ئێستا بەو هەموو کارە نارەوایانە رازی نین دێن شارەکەش وا وێران دەکەن؟ ئەرێ بە راست شەرم ناکەن؟”.
هەروەها لە كۆتاییشدا نووسیویەتی “ئێوە نەک هی حوکمڕانی نین، خوا ئاگادارە ئیشی فەرمانبەرێکی ئاساییتان پێناکرێت و ئەگەر کاتی خۆی بهاتنایە بۆ کۆمپانیاکەم، باوەڕ بکەن هیچ مواسەفاتێکتان تیا نییە بە مۆزەفیش وەربگیرانایە”.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *