
به‌رپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانه‌قین، هۆشداری دەدا و رایدەگەیەنێت، ”ئەگەر بەخێرایی فریای خانەقین نەکەوین“، بوونی کورد لەو شارە دەکەوێتە بەر مەترسی.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی، راگەیاند، له خانه‌قین به‌تایبه‌ت له گونده‌کانی نزیکی شار، بە پاساوی جۆراوجۆره‌وه بەردەوامی بە داگیرکردنی زه‌وی و ماڵی کوردان دەدرێت.
شێخ جەعفەر مستەفا هەروەها رایگەیاند، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌لکانه و سه‌رگه‌ران هێنراوە لە داگیرکردنی زەوی و ماڵ و موڵکی کوردان، خه‌ریکه بە خراپتر له خانه‌قین دووباره دەکرێتەوە.
هەروەک ئەو بەرپرسەی پارتی رایگەیاند، به‌ناوی پارێزگاری له خانه‌واده عه‌ره‌به‌کان و دروستکردنی شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ خانه‌واده‌ی چەکدارانی میلیشیاکانی حه‌شدی شەعبی، ده‌یانه‌وێت پێکهاته‌ی خانەقین بگۆرن.
شێخ جەعفەر هۆشدارییشی دا لەوەی ئه‌گه‌ر کورد بەخێرایی فریای خانه‌قین نه‌که‌وێت، خانەقین ”له ده‌ست دەردەچێت و ئه‌وه‌شی هه‌یه نامێنێت“.
بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین ئاماژەی بەوەش دا، کە میلیشیاکان و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان هەوڵی به‌شیعه‌کردن و کەمکردنەوەی رێژەی کورد له خانەقین دەدەن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە