
هاوشێوه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تر بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان، تاقمه‌كه‌ی لاهوور ده‌یانه‌وێ سووكایه‌تی به به‌شداری قوباد تاڵه‌بانی جێگیری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بكه‌ن له رێوڕه‌سمی پێشوازی له پاپای فرانسیس له هه‌ولێر، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ته، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ده‌ڵێت، قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حزبه‌كه‌یه له‌ناو حكوومه‌ت و نوێنه‌ری یه‌كێتییه له هه‌ر شوێنێك بێ.
دڵپاك تاهیر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، راگه‌یاند، ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێوه‌سته به پرۆتۆكۆڵی حكوومه‌ت و هاتنی پاپا، كه‌سانێك له خۆیانه‌وه قسه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت، قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حزبه‌كه‌یه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ هه‌ر پرس و بابه‌تێكیش وه‌ك نوێنه‌ری حزب به‌شداری ده‌كات، حزبیش هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی نه‌كردووه.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه‌سانێك كه قسه له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌رپرسن له‌و قسانه‌ی كه ده‌یكه‌ن.
هه‌رچه‌نده بۆ وێنه‌گرتنێك لاهوور چووه به‌غدا، به‌ڵام نه‌یتوانی سێلفییه‌ك له سووچێك یان لای ده‌ستشۆرێك له‌گه‌ڵ پاپا بگرێ، ئه‌وه‌یش بووه هۆی نیگه‌رانی و ئێسته هه‌موو میدیاكانی بۆ ئه‌وه خستووه‌ته كار كه له هاتنی پاپا بۆ هه‌ولێر كه‌م بكه‌نه‌وه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە