نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆك بارزانی: سه‌ردانی پاپا فرانسیس نیشانده‌ری به‌هاكانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ له‌ كوردستان

سه‌رۆك بارزانی: سه‌ردانی پاپا فرانسیس نیشانده‌ری به‌هاكانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ له‌ كوردستان

سه‌رۆك بارزانی، له‌ دوای دیداری له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا، نیشانده‌ری به‌ها به‌رزه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه‌.

سه‌رۆك بارزانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: “شه‌ره‌فمه‌ندم به‌ دیداری قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس له‌ هه‌ولێر، سه‌ردانه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا، نیشانده‌ری به‌ها به‌رزه‌كانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه‌”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌( 7ی ئازار/ مارسی 2021)، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌ رێوڕه‌سمێكدا، كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشیانه‌ی كوردستان بوو، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران، پێشوازی لێكرا.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *