نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌ركرده‌یه‌كی كورد.. گه‌وره‌ترین زیان به‌ر به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕین گێشتووه‌ خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ربوو

سه‌ركرده‌یه‌كی كورد.. گه‌وره‌ترین زیان به‌ر به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕین گێشتووه‌ خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ربوو

كرمانج عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی راگەیاند: ”راپەڕین هی خه‌ڵكی كوردستانە بە گشتی و بە سەرجەم لایەنە سیاسییەكانیشەوە، ره‌تكردنه‌وه‌ی زوڵم و ژێر دەستەیی بوو، هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ نادیده‌ بگرێت، دەچێتە خانه‌یه‌كی خراپه‌وه‌“.
باسیشی لە قسەكانی لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر كرد لەبارەی راپەڕینەوە و رای گەیاند: ”لاهوور هه‌ر نابێت باسی راپەڕین بكات، چونكە نە هیچ بوونێكی لە نێو ڕووداوەكانی راپەڕیندا هەبووە، نە بە تێكۆشان و ماندووبوون بە پۆستەكانی ئێستای گەیشتووە، بەڵكوو خۆی و خەڵكیش دەزانن چۆن پێی گەیشتووە كە دیارترین هۆكاریش، پاڵپشتیی وڵاتانی ئیقلیمی و پارەی خیانەت و خۆفرۆشی و قاچاخچێتی بووە، بۆیە خەڵكی قسە لە مرۆڤێكی وەك لاهوور وەرناگرێت“.
جەختیشی كردەوە كە لاهوور جەنگی دوایین كەسە مافی ئەوەی هەبێت قسە لەسەر راپەڕین بكات، بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی بە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر زۆرترین زیانی بە دەستكەوتەكانی راپەڕین گەیاند كە ئەویش تەواوكردنی خەونی خەڵكی كوردستان و گەڕاندنەوەی هەموو سنووری باشوور بوو بۆ ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. گوتیشی: ”تا هەتایە، ١٦ی ئۆكتۆبەر پەڵەیەكی ڕەشە بە ناوچەوانی ئەوانەی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبییان گەڕاندەوە كەركووك و بۆیان نییە لە هیچ بۆنەیەكی نیشتمانیدا دەنگ هەڵبڕن

بەپەلە

چرکە دەقی نامەی (بارزانیی نەمر) بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی سەردانەکەیدا، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نامەیەكی مەلا مستەفا بارزانیی نەمری پێشكەشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *