نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای پارتی لاهوور چۆن ڕوی دێت باسی دادگا بكات ئه‌و كه‌ی حسابی بۆ دادگا كردووه‌

به‌رپرسێكی باڵای پارتی لاهوور چۆن ڕوی دێت باسی دادگا بكات ئه‌و كه‌ی حسابی بۆ دادگا كردووه‌

هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، لاهوور و تاقمه‌كه‌ی‌ دروستكراون بۆ دروستكردنی‌ دیواری‌ رق و دووبه‌ره‌كی‌. هاوكات چه‌ند جیاوازییه‌كی‌ تر ده‌خاته‌ڕوو.

هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ واڵی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌، جیاوازییه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌، كه‌ركووكی فرۆشت، حیسابی بۆ دادگای نه‌كرد و حه‌شدی شه‌عبی هێنایه‌ پردێ و سحێلا و پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كرد و حیسابی بۆ دادگای نه‌كرد، مسته‌فا سه‌لیمی، به‌ زیندۆیی ته‌سلیمی كرد و حیسابی بۆ دادگا و منداڵه‌كانی سه‌لیمی هه‌ر نه‌كرد.

هه‌روه‌ها نووسینه‌كه‌ی‌ ته‌واو ده‌كات و ده‌ڵێ‌، جگه‌ له‌ ئامانج بابان و لانه‌ی خێزانه‌كه‌ی منداڵه‌ بچۆكه‌كه‌شیان دایانه‌ به‌ر گوله‌ و هه‌ر حیسابی بۆ دادگای نه‌كرد، ئێسته‌یش باسی دادگا ده‌كه‌ن.

هێڤیدار پێی‌ وایه‌ كه‌ ئه‌و تاقمه‌ دروستكراون بۆ بێ هه‌یبه‌تكردنی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ و ده‌ڵێ‌” ئاها براكه‌ت ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵێن ئاراسی جه‌نگی بێ ئسووڵیكرد به‌رانبه‌ر شه‌هیده‌كان و پێشمه‌رگه‌ هه‌ر ئێوه‌ن حیسابتان بۆ دادگا و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان ناكه‌ن”.

” ئێوه‌ دروستكراون بۆ دروستكردنی دیواری رق و كینه‌ و دووبه‌ره‌كی، خودا و گه‌له‌كه‌ی ئێمه‌، ئێمه‌یان دروستكردووه‌، هه‌میشه‌ پردی برایه‌تی دروست بكه‌ین و شكۆی كوردستان بپارێزین” هێڤیدار له‌ كۆتایی وای‌ نووسیوه‌.

بەپەلە

چرکە دەقی نامەی (بارزانیی نەمر) بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی سەردانەکەیدا، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نامەیەكی مەلا مستەفا بارزانیی نەمری پێشكەشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *