
هاونیشتیمانیانی كوردستان به چاوێكی سووك تهماشایی لاهوور جهنگی هاوسهرۆكی یهكێتی و سهرپهرشتیاری تاقمی خۆفرۆشی 16ـی ئۆكتۆبهر،پهرلهمانتارێكی پارتی دهڵێ لاهوور هیچ نرخێكی له ناوكۆمهڵگای كوردستان نییه و به پیاوه بهزیوه خۆفرۆشهكه ناسراوه لایان.
بههمهن كاكه عبدوڵڵا ئهندامی پهرلهمانی كوردستان دهڵێ،لاهوور جەنگی كەسێكی سووكە و ”بەھۆی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لای خەڵکی کەرکووک و خەڵکی کوردستانەوە دەموچاوێکی بێزراوە و ھیچ کەسێک حیساب بۆ قسەکانی ناکات، چونکە ئەو لەپێناو بەرژەوەندیی خۆی گەورەترین زیانی لە خەڵکی کەرکووک داوە و شارەکەی ڕادەستی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و نەیارانی کورد کردووە.
ویاتر دهڵێ: باشترە بۆ لاهوور بێدەنگی ھەڵبژێرێت، چونکە ژیانی لە خیانەت و دزی و گەندەڵی پێکھاتووە، لە ھیچ وڵاتێکدا نەبووە حزبێکی سیاسی بەشداریی حکوومەت بکات، بەڵام لە نێو ئەو حزبەدا کەسێکی گەندەڵ و خیانەتکار پەلاماری حکوومەت و دامەزراوە حكوومییەكان بدات.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان نیگەرانیی خۆی لەوە نیشاندا كە لە سایەی ئەو دۆخەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر لە سلێمانی دروستیان كردووە، هەر ڕۆژەی ڕووداوێكی نەخوازراو لە شارەكە ڕوودەدات. گوتیشی: ”ھێزە چەکدارەکانی سەر بە لاھوور جەنگی لە کاتی خۆپیشانەکاندا دەیان خۆپیشاندەریان خەڵتانی خوێن کرد و گیانیان لەدەست دا، ئەگەر لاھوور جەنگی ڕاست دەكات، با بڕوات بکوژانی خۆپیشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکات.
وتیشی: ئەو کەسانەی کە خۆپیشاندەرەکانیان دەکوشت، ھەمووی چەکداری لاھوور جەنگی بوون، ئێستا خێرە باسی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی چەکدارەکانی خۆی ناکات، بەڵام هەوڵی دەستگیركردنی كەسانی بێتاوان و دروستكردنی تۆمەتی وەهمی بۆ خەڵكیتر دەدات؟.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە