نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: كاتی كۆتای هاتنی لێبڕینی مووچه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا

به‌په‌له‌: كاتی كۆتای هاتنی لێبڕینی مووچه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا

وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت داهات زیاتربێ لێبڕینی مووچە کەمتر دەکرێتەوە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی (کوردستان24) گوتی: “پرۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و بەرەو تەواو بوونە، هەندێک کێشەی هونەری ماون، وەکوو نرخی نەوت و بودجەی پێشمەرگە و هەندێک داتای وەزارەتەکان تەواو بێ بە چەند ڕۆژێک پەسند دەکرێ و بۆ پەرلەمانی کوردستان دەنێردرێ”.
وەزیری دارایی گوتیشی: “بودجە هەنگاوێکی گرنگی شەفافیەت و بەرەنگاری گەندەڵی و چاکسازی دەبێ کە کابینەی نۆیەمی حکوومەت لە کارنامەکەیدا پەسندی کردووە”.
هەروەها ئاوات شێخ جەناب لەبارەی مووچەوە گوتی: “بەهۆی قەیرانی دارییەوە مووچە بووە بەرپرسیاریەتی هەموومان، پرسی لێبڕینی مووچەش بڕیاری تەواوی حکوومەتە و ناچاری بووە بەمەبەستی خۆ گونجاندن بووە، خۆشبەختانە ئێستا هەنگاوەکان بۆ زیادکردنی داهاتی ناوخۆ بەرەو پێشچووە، ئەگەر داهاتەکە باشتربێ ڕێژەی لێبڕینی مووچەش کەم دەکەینەوە”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *