نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شێخ نەهرۆ بۆ موریدەکانی: دەبێت بەخشینەکانتان تەنیا بۆ لیژنەی ئاوەدانکردنەوەى سلێمانی بنێرن

شێخ نەهرۆ بۆ موریدەکانی: دەبێت بەخشینەکانتان تەنیا بۆ لیژنەی ئاوەدانکردنەوەى سلێمانی بنێرن

سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی لە جیهاندا داوا لە هەموو لایەنگر و موریدەکانی دەکات کە دەبێت بەخشینەکانیان تەنیا بۆ سلێمانی بنێرن. 

لە راگەیێندراوێکدا کە بۆ هەموو موریدانی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی لە سەرانسەری جیهاندا گشتێنراوە، شێخ شەمسەدین محەممەد نەهرۆ کەسنەزانی دەڵێت: “دەبێت بەخشینەکانی بیناکاری و نۆژەنکردنەوەی مەقامی شەریف [مەزارگەی شێخ محەممەد کەسنەزانی] تەنیا رادەستی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە سلێمانی بکرێت.”

 لە خاڵێکی دیکەدا سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی دەڵێت: “دەبێت بەخشینەکانی خزمەتگوزاریی تەریقەت و تەکیەکان تەنیا رادەستی تەکیەی سەرەکیی سلێمانی (حاجی یاسین) بکرێت.”

 لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە رێکخستنەوەی فایلی بەخشینەکان و لایەنەکانی خەرجکردن مانگانە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بە دەرخستەی داراییەوە بۆ سەرۆکایەتیی تەریقەت بەرز دەکرێتەوە. شێخ نەهرۆ داوا دەکات کە هەموو موریدەکانی پابەندی ئەو فەرمانە بن، “ئەوەیش وەک رەچاوکردنی کاری رێکخراوەیی و ناوەندێتی کە بەرژەوەندیی گشتیی وا دەخوازێت.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *