
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له پارێزگاری نوێی هه‌ولێر كرد و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێی كرد، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه پێویسته به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خزمه‌تی هه‌موو دانیشتوانی پارێزگای هه‌ولێر بكا.
ئەمڕۆ شەممە 2021/2/20 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری نوێی هەولێر کرد، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستانی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارێزگاری هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ، خزمەتی هەموو دانیشتوان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکات، بەتایبەتیش خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت.
سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە بە هەموو شێوەیەک، پشتیوانیی پارێزگاری هەولێر دەکات بۆ ئەوەی لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت و بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییان بکات.
پارێزگاری هەولێر، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و دڵنیایی دا، کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات لە ئاست متمانە و چاوەڕوانییەکانی خەڵکدا بێت، لە پێناو زياتر بووژانەوە و پێشخستنی هەولێردا.


