نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت؟

قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت؟

ھەرچەندە جەژنی رەمەزانە بەڵام چۆڵییەکی زۆر بە شەقامەکانی شاری ھەولێرەوە دیارە، ئەویش بەھۆی پابەندبوونی ھاوڵاتییان بە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە کە گرتوويانە بەر. ( Yunus Keleş – ئاژانسی ئانادۆڵو )

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو دەنگۆیانە بڵاو كردەوە كە تێیدا باس لە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەكرێت. ئەمەش دەقی ڕوونكردنەوەكەیە:

روونكردنەوە …

چەند پەیج و سایتێکی میدیایی بەناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی هەواڵێکیان بڵاوکردۆتەوە گوایە قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت.
لێرەوە بۆ هاووڵاتیان و رای گشتی رووندەکەینەوە کە لێدوانی لەو جۆرە نەبووە و لە باری ئێستادا هیچ بڕیارێکی قەدەغەی هاتووچۆ نیە.

هەر رێكارێك یان بڕیارێک هەبێت بەفەرمی رادەگەیەنرێت لە لایەن وتەبێژی وەزارەت و لە پەیجی فەرمی بڵاودەکرێتەوە.

د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
2010/2/20

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *