
ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌روه‌ری یاسا داخوازی هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێكه و پشتگیریكردن له كه‌سانی سیخوڕ له هه‌موو وڵاتان قه‌ده‌غه‌یه، دادگا به‌پێی به‌ڵگه و په‌ڕاوه‌كانی به‌رده‌ستی بڕیار ده‌دات.
هیوا دزه‌یی ئه‌ندامی داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، سه‌روه‌ری یاسا داخوازیی هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێكه، دادگاش كاری خۆی به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه و په‌ڕاوانه‌ی كه له به‌رده‌ستیدایه ده‌كات، دادگا خاوه‌ن بڕیار و قه‌ناعه‌تی خۆیه‌تی، جاری وا هه‌یه حوكم ده‌دات به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی خه‌ڵك و داواكاری دادپه‌روه‌ره.
زیاتر گوتی، ئه‌مه مانای كۆتایی ژیان نییه، چونكه مافی تانه‌لێدان به‌پێی ده‌ستوور و یاسا ڕێپێدراوه، له سه‌رووی ئه‌مانه دادگای ته‌میزی هه‌رێم هه‌یه و ئه‌وان خاوه‌نی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گشت بڕیاره‌كانن، له هه‌مان كاتدا زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر یاسا له لایه‌ن هیچ كه‌س قبووڵ نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داواكاری گشتی گوتی، وه‌ك پره‌نسیبی عه‌داله‌ت نابێ ده‌ستوه‌ردان هه‌بێت له كاروباری دادگاكان، پشتگیریكردنی كه‌سانی سیخوڕ لای كه‌س جێی قبووڵ نییه و له گشت یاساكانی دنیاش هه‌روایه و قه‌ده‌غه‌یه.