
مامۆستایەكی زانكۆ باس لە دووڕوویی ئەو كەسانە دەكات كە كەمپین بۆ سزادانی شەش تۆمەتبار بە كاری سیخووڕی و تێكدەری دەكات و رای دەگەیەنێت كە ئەگەر ئەو شەش كەسە لە سلێمانی نەك حوكم بدرانایە، بەڵكوو ئەگەر بشكوژرانایە، كەس بەرگریی لێ نەدەكردن.
د.ڕێبن سه‌لام، مامۆستاى زانكۆ له سلێمانى ڕاگه‌یاند: “دادگاییكردنى ئه‌و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانه‌ى كه له دادگاى هه‌ولێر ئه‌نجام را، سه‌لمێندرا كه دادگاییكردنێكى یاسایی بوو و سه‌لماندى كه سه‌روه‌رىی یاسا له دادگاكانى هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێ هیچ هێز و حزبێك له هه‌ولێر ده‌ست له كاروبارى دادگاكان وه‌رنادات”.
گوتیشى: “ئه‌و راگەیەندراوەی کە یه‌كێتیى نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە بابەتەکە بڵاوی کردووەتەوە موزایه‌ده‌ى سیاسییه به‌ڕوونییش دیاره ئه‌و كه‌یسه ئه‌گه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان ڕووی دابا به هیچ جۆرێك هه‌ڵوێستێكى وایان نه‌ده‌بوو به‌ڵكوو به شێوەیەکی زۆر جیاوازتر راگەیەندراویان بڵاو دەکردەوە، تۆخكردنه‌وه‌ى ئه‌و موزایه‌ده سیاسییه به‌سه‌ر كاروبارى دادگا ده‌رگایه‌كى خراپه ئه‌وه هەڵەیە و دەیسلەمێنێ كه لە ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئەو حزبە یاسا سه‌روه‌ر نییه، به‌ڵكوو بڕیارى سیاسى و حزبى باڵباڵێنه ڕۆڵ ده‌گێرێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه له هه‌ولێر جێگاى نابێته‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: “ئەو تۆمەتبارانەی لە هەولێر سزا دران لە سلێمانی بشكوژرانایە كەس بەرگریی لێ نەدەکردن، دووڕووییەكی گەورە لەنێو زۆربەی ئەو كەسانەدا هەیە كە بانگەشەی ئازادیی ڕادەربڕین دەكەن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسه له سلێمانى بوایە وێناى زۆر ناشیرین ده‌كرا تا كه‌یسه‌كه داده‌خرا، چه‌ندین كه‌یس دیزەبه‌ده‌رخۆنه كراون ، چه‌ندین كه‌یسى ئاشته‌وایی و كۆمه‌ڵایه‌تى كه تائێستا خه‌ڵكى سلێمانى حه‌سره‌تى بۆ ده‌كێشن، هه‌موو دنیا شایەدی ئه‌وه‌یه كه له ناوچه‌ى سلێمانى خه‌ڵك له‌سه‌ر ساناترین بابه‌ت ده‌كوژرێت، ئامارى كوشتن له سلێمانى زیاترە له شاره‌كانى تر ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر هۆكارى سزادانى سیاسییه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆى به هێزێك بزانێت له ناوچه‌كه‌دا پێویسته له‌سه‌رەوەی یاسا نه‌بێت بەڵکوو لەنێو یاسا بێت، هه‌ر كه‌سێك خۆى له‌سه‌رووی یاسا بزانێت ئه‌وه با ده‌یبات”.