نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لاهوور جه‌نگی له‌ ڕێگه‌ی په‌رله‌مانتاره‌ خۆفرۆشه‌كانی هێرشده‌كاته‌ سه‌ر دادگا

لاهوور جه‌نگی له‌ ڕێگه‌ی په‌رله‌مانتاره‌ خۆفرۆشه‌كانی هێرشده‌كاته‌ سه‌ر دادگا

كاروان گەزنەیی، یەكێك لە پەرلەمانتارە تازە پێگەیشتووەكانی سەر بە تاقمە خۆفرۆشەكەی لاهوور جەنگی لە پەرلەمانی كوردستان، لە پای بڕیارەكەی دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر، پەلاماری پارتی دیموكراتی كوردستانی داوە.
لە بەرامبەردا جیهاد حەسەن، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ، راگەیاند: “كاروان گەزنەیی پێش ئەوەی باسی پارتی بكات و تۆمەتباری بكات، با ئاوڕ لە دۆخی سلێمانی و حزبەكەی خۆی بداتەوە، ئەگەر كەمێك بوێریی سەیركردنی واقیعەكەی هەبێت، دەزانێت كە هاوسەرۆكە خۆفرۆشەكەی چۆن سلێمانی كردووە بە گۆڕستان و تەنیا ئازادییەك كە لەو شارەدا هەبێت، جنێودان و هێرشكردنە سەر پارتییە”.
داواشی لەو پەرلەمانتارە كرد، “خۆی ئامادە بكات، هاكا لاهوور جەنگی سلێمانیشی بە دەردی كەركووك برد و فرۆشتی، چونكە هەر شتێك لەم كوردستانەدا بەهای دارایی هەبێت و بۆ فرۆشتن بشێت، هاوسەرۆكە خۆفرۆشەكەی كاروان گەزنەیی دەیفرۆشێت”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *