
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ كۆچى دوایی د. ئارام باڵه‌ته‌یی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پەرلەمانتاره‌كه كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ زانا عەزیز لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو د. ئارم باڵەتەیی، پرسە و سەرەخۆشی بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو د.ئارام گەیاند.
سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان هاوخەمیی خۆی دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و خانەوادە و هاوڕێکانی ببەخشێت.